Karzan_sabah

Karzan_sabah

Favorite films

Don’t forget to select your favorite films!

Recent activity

All
  • Scary Movie

  • Zootopia 2

  • Changeling

  • Marvin's Room

Recent reviews

More
Marvin's Room
Liked Watched

ئەلبێرت کامۆ دەڵێت "لە چلەی زستاندا، هاوینێکی نەبڕاوەم لە ناخی خۆمدا بەدیکرد"

ئەم وتەیە کرۆکی فیلمی ژوورەکەی مارڤنە.
سەرەڕای ئەوەی مەرگ ژوورەکەی تەنیوە، کەچی ژوورەکە هێشتا زیندووە و ژیان لەبەرگی پێکەنین و بەزەیی و ئەوینێکی دژوار و سەخت، خۆی نمایش دەکات

ژوورەکەی مارڤن ـ ئەم فیلمە باسی نەخۆشی ناکات, بابەتی نەخۆشی تەنها وەک بڕبڕەیەکە بۆ دەستپێکی چیرۆکەکە. فیلمەکە باسی قبوڵکردنی ناڕەحەتییەکانی یەکتر دەکات.
خێزانێکت هەیە، پەرتەوازە بوونە و لێکدابڕاون. پاشان و لەناکاوێدا، نەخۆش کەوتنی یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکە،هەموو خێزانەکە لە…

The Lighthouse
Liked Rewatched

ڕۆبەرت ئیگەرزی دەرهێنەر، ئیلهامی هەردوو کارەکتەرە سەرەکیەکەو چیرۆکی فیلمەکەش، لە پرۆمیسیەس و پرۆتیەس وەرگرتووە، کە دوو کارەکتەری میثۆلۆجیان.

پرۆمیسیەس
پرۆمیسیەس، لە ئەفسانەی یۆنانیدا، ئاگر لە خواوەندەکان دەدزێت و دەیبەخشێتە مرۆڤەکان. لەسزای ئەم کارەشیدا، بۆ هەمیشە زنجیربەست دەکرێت و ئەشکەنجە دەدرێت.
لە فیلمی منارە، ئاگر وەک ڕووناکی سەر منارەکە وێناکراوە. وینزڵۆ (کارەکتەرەکەی ڕۆبێرت پاتنسن) وێنای پرۆمیسیەس دەکات، سەرنجی دەچێتە سەر ڕووناکی منارەکەو هەوڵی بەدەستخستنی دەدات، لەبەرامبەردا لەناودەچێت.


پرۆتیەس
پرۆتیەس خواوەندی دەریایە. پیرە پیاوێکی نێو دەریاکان بوو کە دەیتوانی شێوەی خۆی بگۆڕێت…

Popular reviews

More
GoodFellas
Liked Rewatched

سکۆرسێزی لە پاش خوێندنەوەی ڕۆمانی wiseguy, پەیوەندی بە نیکۆلاس پێلجی نوسەری ڕۆمانەکە کرد و پێی گوت “تەواوی ژیانم چاوەڕێی کتێبێکی لەم شێوەیە بوومە”
نیکۆلاسیش لەوەڵامدا دەڵێت “منیش لەو ڕۆژەوەی ئەم کتێبەم نوسیووە، چاوەڕێی ئەم پەیوەندییە بووم”

GoodFellas
Liked Watched

This will always be the greatest movie you will watch.