Favorite films
Don’t forget to select your favorite films!
Don’t forget to select your favorite films!
کۆمەڵێک قەل لە کێڵگەیەکی بەخێوکردنی پەلەوەر لە لایەن جوتیارێکەوە ڕۆژانە خواردنیان پێ دەدرێت، قەلێکی زیرەک نزیکەی ساڵێک چاودێری دۆخەکە دەکات و پێوانەیەکی زانستی بۆ ساتی هاتنی جوتیارەکە دادەنێت.
قەلە زاناکە بە هاوڕێکانی ڕادەگەینێ کە گەیشتووە بە دۆزینەوەیەکی زانستی، بۆی دەرکەوتووە کە ڕۆژانە کاتژمێر یازدە جوتیارەکە دێت بۆ پێدانی خواردن، قەلەکان چەند ڕۆژێک شاهێدی ئەم ڕاستیە دەبن و دەبینن کە تیۆری قەلە زاناکە ڕاستە بەڵام لە ڕۆژی جەژنی سوپاسگوزاری کاتێ جوتیارەکە دێت خواردنیان پێ نادات بەڵکو هەموویان سەردەبڕێ بۆ خواردن ئامادەیان…
ئۆنرۆگرافیای ئەکیرا کۆراساوا:
لە فیلمی بایۆگرافی دەرهێنەران نیشانمان دەدەن، چی ڕوویدا؟
لە فیلمی خەون دەرهێنەر نیشانمان دەدا، هەست بە چی دەکەین؟
کۆراساوا بە هەشت خەون دوو دەرچە درووست دەکات.
دەرچەیەک کە دەرهێنەر پێیدا تێدەپەڕێت و لە ڕیالیزم دەردەچێت.
دەرچەیەک بینەر پێدا تێدەپەڕێت و دەچێتە تاریکترین و شاراوەترین بەشی هزری دەرهێنەر، لەوێ ئەو ژیاننامەیە دەبینین کە لە خەون دا ئەزوومنی کردووە، ئەو ژیانەی کە کات و شوێن و لۆژیک بزرە...
خەون لە ڕاستی ڕاسترە، هەموو ڕاستیەکانیش بە تەواوی یەک جار ڕاستە، بۆیە دەبێت تەنها یەک جار و بەتەواوی سەیری ئەم فیلمە بکەی.
"شار جوانە بەڵام کۆتایی نیە،بێ کۆتا کلیلی ژەنینی هەیە،من لەسەر پیانۆکەم 88 کلیلی دیاریکراو هەیە،دەتوانم لە دەسپێک تا کۆتاییەکی ئاوازی پێ بژەنم هەستێکی زۆر جوانە کە درک بکەی کۆتایی له کوێیە، بەڵام لە شار بە ملیۆنان و بێ کۆتا کلیل هەیە، ناتوانم بێ کۆتا بژیم،من ناتوانم ئەم کلیلانە بدۆزمەوە نازانم لە کوێ کۆتایی دێ،شار پیانۆیەکە کە بە من ناژەنرێ،من پێویستم بە کلیلێکە تا پێ بژیم،من بێ ژەنین ناتوانم بژیم"
پیانۆژەنی نێو کەشتیەکە،ئەو مۆسیقارەی پێی لەسەر زەوی دانەنا.
گڕی حەقیقەت:
لەم فیلمە پاسێک دەسوتێ،زیندانێک دەسوتێ،لە نێو جەنگی نێوخۆ دا چەندین دیمەنی تری سوتێنەر و هیچیان هۆکاری ناولێنانی فیلمەکە نین(سووتانەکان)، هەموو سوتانێک ساڕیژبوونەوەی هەیە و هەموو ئاگرێک دەکوژێتەوە بەڵام ئاگری زانینی حەقیقەت هەیچ کات ناکوژێتەوە و هیچ ساڕێژبوونەک نیە،کاتێک دەربارەی شتێک راستیەکە دەزانی هیچ کاتێک ناتوانی نەزانی ڕێک ئەوەیە جەهەنەم.
دووانیەک ( خوشک و برایەک) بۆ بەجێهێنانی دواوەسێتی دایکی کۆچکردوویان دەکەونە سۆراغی ناسنامە و دۆزینەوەی باوکیان لە کۆتایی گەشتەکەیان گڕی حەقیقەتێک یادەوەریان دەکات بە جەهەنەم.
(زڕبرایەکیان باوکیانە!خوددی قوربانی جەلادە)…