Azhdarr

Azhdarr

Favorite films

  • My Mister
  • Portrait of a Lady on Fire
  • Aftersun
  • Paris, Texas

Recent activity

All
  • We Are All Trying Here

  • My Cousin Vinny

  • I Accuse

    ★★★★★

  • Anora

    ★★★★★

Recent reviews

More
We Are All Trying Here
Liked Watched

ئامادەم تەواوی ئەو مێژووە سینەماییەی بینیومە بگۆڕمەوە بەم شەست خولەکەی ئەڵقەی سێیەمی ئەم درامایە.

My Cousin Vinny
Watched

جەیمس دوەین کە پرۆفیسۆرێکی یاسایە لە زانکۆی ڕیجێنت لە یوتوب ڤیدیۆیەکی هەیە بەناوی (قسە بۆ پۆلیس مەکە) جەیمس لە ڤیدیۆکەدا بیرۆکەیەکی ساددە بەڵام کاریگەر دەخاتە ڕوو کە تێگەیشتنی باوی خەڵکی پێچەوانە کردووە، ئەویش ئەوەیە، هەرگیز بەبێ ئامادەبوونی پارێزەر قسە لەگەڵ پۆلیس مەکە، تەنانەت ئەگەر بە تەواوی بێتاوانیش بیت.

ئەم ڤیدیۆیە پشت بە بنەماکانی یاسای ئەمریکی دەبەستێت، بەتایبەتی هەموارکردنی پێنجەمی دەستووری ئەمریکا کە مافی ئەوە بە کەسەکە دەدات لێدوانێک نەدات ببێتە هۆی تاوانبارکردنی خۆی، هەروەها هەموارکردنی شەشەم کە مافی هەبوونی پارێزەر…

Popular reviews

More
Manchester by the Sea
Liked Rewatched

لە یوتیوب بینەری شیکردنەوەیەکی خانمی دەروونناس تایلۆڕ پاڵمبی بووم بۆ گۆرانی Happyـی ڕاپەر NF. ئەم تراکە باس لەو مرۆڤانە دەکات کە ئازار بۆتە بەشێکی دانەبڕاو لە بوونیان، خەم لای ئەوان بۆتە کەرەستەی سەرەکی بۆ ناسینەوەی خۆیان. ئەوان نە بوێری ئەوەیان ماوە بەرەو کەناری خۆشبەختی بڕۆن نە حەزیش دەکەن چونکە لای ئەوان بەختەوەری خاکێکی نامۆ و ترسناکە کە هیچ پێناسەیەکی تێدا بۆ خۆیان شک نابەن.

تراژیدیای گەورە ئەوەیە کە مرۆڤ شوناسی خۆی لە ناو خەمەکانیدا دەدۆزێتەوە. ئەو لەناو ڕۆتینی ئازاردا جۆرە…

Amadeus
Liked Watched

پاککردنەوەی واچلیست #٤

“ئیبلیس بە لای ئادەمدا تێدەپەڕی و دەیگوت: ئەی ئادەم، تۆ بۆ کارێکی مەزن دروستکراویت."
“مۆزارت، تۆ مەزنترین ئاوازدانەری هەموو سەردەمەکانیت."

ئیبلیس فریشتە بوو، دەوترێت لە شەریفترین فریشتەکان بوو، بوونەوەرێکی بێگەرد کە تەنیا خۆشەویستی خودا و گوێڕایەڵی ئەوی دەویست بەڵام ئادەم لە قوڕ بوو، بوونەوەرێکی کەمتر دڵسۆز لە فریشتەکان، کائینێک کە هەڵە دەکات و تاوان ئەنجام دەدات، کەچی خودا فەرمانی بە فریشتەکان کرد کڕنۆشی بۆ ببەن. لێرەدا حەسوودی و توڕەیی لە ناخی ئیبلیسدا چەکەرەی کرد، بۆچی ئەو و…

Following

196